گه‌نجێك به‌ رووداوى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 05/05/2019‌ :: 335‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
 
له‌ ناحیه‌ى سه‌عدییه‌ى سه‌ر به‌ قه‌زاى خانه‌قین به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه‌ گه‌نجێكى كوردى ته‌مه‌ن 23 ساڵان گیانى له‌ده‌ستدا. 


ئه‌حمه‌د زه‌ڕگوشى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌عدییه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "ئێواره‌ى (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5ى ئایار)، له‌ناو بازاڕى شاره‌دێى سه‌عدییه‌ شۆفێرى ماتۆڕسكیلێك دواى ئه‌وه‌ى خۆى كێشا به‌ ئۆتۆمبێلێكدا به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانى له‌ده‌ستدا". 

وتیشى : "شۆفێرى ماتۆڕسكیله‌كه‌  كورده‌ و ناوى "محه‌مه‌د شاكر"ە ته‌مه‌نى 23 ساڵه‌ و دانیشتووى ناحیه‌ى سه‌عدییه‌یه‌". 

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure