ئۆپێك له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت رێككنه‌کەوت

هەواڵ / ئابوری :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 263‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاشكرایكرد، له‌ كۆبونه‌وه‌ى ڤیه‌ننا رێكنه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و سبه‌ینێش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆده‌بنه‌وه‌.

دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ سامر ئه‌لغه‌زبان وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌ كۆنگریه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ى كانوونى یه‌كه‌م رایگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ رێكنه‌كه‌وتین له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت.

راشیگه‌یاند: "گه‌شبینم و سبه‌ینێ هه‌ینیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆده‌بینه‌وه‌".

هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌كه‌ى ڤیه‌ننا و رێكنه‌کەوتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت، نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى و خاوى برێنت به‌ڕێژه‌ى 4% هاته‌خواره‌وه‌ و به‌رمیلێك به‌ 59.30 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت لەناو رێکخراوی ئۆپێك و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانى نه‌وت له‌ ڤیه‌نناى پایته‌ختى نه‌مسا كۆبوونه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشى بازاڕه‌كانى نه‌وت.

ئا/ سیروان محه‌مه‌د 
پێداچوونەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure