هاووڵاتییەک بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 929‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی 
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌6ى كانونى یه‌كه‌م، هاووڵاتییەک لە سنوری ناحیەی خەلیفان كوژرا، وتەبێژی پۆلیسی سۆران-یش ده‌ڵێت :"ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌هۆى كێشه‌ى نێوان دوو بنه‌ماڵه‌وه‌ كوژراوه‌".

رائید سەعدون نەبی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە دواڕۆژ-ی راگه‌یاند :"ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی کەڵەکین-ی سەر بە ناحیەی خەلیفان هاووڵاتییه‌ك به‌ناوى (س.ا.ع)  ده‌ستڕێژى گوللـه‌ى لێكراوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ له‌شوێنى روداوه‌كه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی :"کوژراوەکە  تەمەنی 35 ساڵە و پیشەی کاسبه‌".

وتەبێژی پۆلیسی سۆران له‌باره‌ى هۆكارى روداوه‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو :"هۆكارى سه‌ره‌كى روداوه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌بوونى كێشه‌ و ناكۆكى له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ى كوژراوه‌كه‌ و بنه‌ماڵه‌ى بكوژه‌كه‌دا".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو :"تۆمەتبارى سه‌ره‌كى كه‌یسه‌كه‌ هێشتا دەستگیر نەکراوه‌ و پۆلیس-یش دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردۆتەوە".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure