ئێران: خۆپیشاندانەکان دەریانخست کە دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا بۆ هەمیشە داخراوە

هەواڵ / جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 156‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 8ی تشرینی دووەمی 2019 کازم سدیقی، ئیمامی کاتیی نوێژی هەینی لە تاران داوای لە بەرپرسانی وڵاتەکەی کرد کە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا نەکەن، چونکە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی 4ی تشرینی دووەم دەریانخست کە دەرگای گفتوگۆ بۆ هەمیشە بە رووی ئەمریکادا داخراوە.

وتیشی: "بەشداری فراوانی خەڵک لەو بۆنەیەدا راگەیاندنی رقی گەلە بۆ ئەمریکا و نیشاندەری هۆشداری گەلە لە بەرامبەر ئەو هەڕەشەیەی کە مەترسییە بۆ سەر مرۆڤایەتی و ئاشتی و ئاسایش و مافی گەلان".

ئەوەشی وت: "گەلی ئێرانی خیانەتی ئەمریکای لەساڵی 1953وە بینیوە کاتێک حکومەتەکەی موسەدەقی روخاند کە متمانەی پێکردبوو، ئەمەش چیرۆکی هەموو ئەوانەیە کە متمانە بە ئەمریکا دەکەن".

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure