تەقینەوەیەک لە بەغدا روویدا

هەواڵ / عێراق :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 537‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 8ی تشرینی دووەمی 2019 تەلەفزیۆنی حکومی عێراقی رایگەیاند: کە شارەزایانی تەقینەوەکان بۆمبێکیان لە ژێر پردی سەنک تەقاندووەتەوە، ئەو پردە رۆژانە خۆپیشاندەران دژی حکومەت تیایدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدەدا.


هاوکات هێزە ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکی دیکەیان لەسەر ئەو بۆمبە ئاشکرا نەکردووە کە لە ژێر ئەو پردەدا چێندراوە کە لەسەر رووباری دیجلە دروستکراوە. 

لە مانگی رابوردووەوە دەیان هەزار کەس رژاونەتە سەر شەقامەکانی بەغدا و ئەو پارێزگایانەی عێراق کە زۆرینەیان شیعەن و داوا دەکەن سیستمی سیاسی وڵات بگۆڕدرێت.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure