هەسەدە شكستی به‌ سێ هێرشی سوپاى توركیا هێنا

هەواڵ / کوردستان :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 221‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى تشرینى دووه‌م، هێرشى سوپاى توركیا و میلیشیاكانى بۆ سه‌ر گونده‌وارى عه‌ین عیسا  به‌رده‌وامه‌، هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ شكستیان به‌ هێرشى سه‌ر سێ گوند هێنا.


عه‌بدولكه‌ریم عامۆدى، چالاكوان له‌ خۆرئاواى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "له‌ دوێنێوه‌ شه‌ڕ به‌ سه‌ختى به‌رده‌وامه‌ له‌ گونده‌وارى عه‌ین عیسا و شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ به‌ توندى رووبه‌ڕووى میلیشیاكانى توركیا بوونه‌ته‌وه‌".

وتیشى: "میلیشیاكانى توركیا به‌ چه‌كى قورس به‌ پشتیوانى فڕۆكه‌ى هه‌واڵگرى هێرشیان كرده‌ سەر گوندی (جەلەبیە، ئه‌بو سرا، كه‌فیف) لە به‌ره‌ى باكورى عەین عیسا شەڕڤانانی هەسەدە هێرشه‌كانیان تێکشکاندن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ پاشه‌كشه‌یان به‌ میلیشیاكانى توركیا كردووه‌ و تانكێك تێكشكێندرا و زیانێكى زۆرى گیانیشیان لێكه‌وتووەته‌وه‌".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure