دوو بەرپرسی دیکەی هەرێم سامانەکەیان ئاشکرا کرد

هەواڵ / کوردستان :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 2630‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكیی هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند: جیا له‌و 10 وه‌زیره‌ی‌ كه‌ هه‌فته‌ی‌ رابوردوو سامانه‌كه‌یان ئاشكرا كرد، دوو وه‌زیری‌ دیکەش فۆڕمی‌ ئاشكراكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ داراییه‌كانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ ده‌سته‌كه‌.


به‌پێی هەواڵێکی ماڵپه‌ڕی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان کە ئەمڕۆ هەینی 8ی تشرینی دووەمی 2019 بڵاوکراوەتەوە: هەریەکە لە وەزیری تەندروستی و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن فۆڕمی ئاشکراکردنی سامانەکانیان گەڕاندووەتەوە.

پێشتریش له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاندبوو: دوای ناردنی فۆڕمی ئاشكراكردنی سامان بۆ به‌رپرسانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وە و ئاشكراكردنی سامانیان، 10 وەزیر فۆڕمەکانیان پڕکردەوە و بۆ دەستەی دەستپاکییان گەڕاندەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو: تائێستا 12 وه‌زیری‌ حكومەتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سامانه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه‌.

تائێستا ئەم وه‌زیرانه‌ فۆڕمه‌كانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ (وه‌زیری ته‌ندروستی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی، وه‌زیری پلاندانان، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زیری كاره‌با، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، وه‌زیری په‌روه‌رده‌، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان).

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure