لەبارەی بڕیارێکی ترامپ-ەوە پەرلەمانی ئەمریکا بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بانگهێشت دەکات

هەواڵ / جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 200‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 8ی تشرینی دووەمی 2019 ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بانگهێشتی میک مۆلڤانی، هەڵسوڕاوی گەورە فەرمانبەرانی کۆشکی سپی کرد و دەربارەی بڕیارێکی ترامپ لەبارەی راگرتنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا شایەتی لێ وەردەگیرێت.

گۆردن سوندلاند، دیپلۆماتکاری ئەمریکی بە بەرپرسانی ئۆکرانیای راگەیاندووە کە ئەو وڵاتە بەهۆی بڕیاری دۆناڵد ترامپ-ەوە کە داوای لێکۆڵینەوەی کردووە، هاوکاری ئەمنی بە بڕی 400 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو وڵاتە خەرج ناکرێت.

بڕیارەکەی ترامپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ هاوتا ئۆکرانییەکەی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی هات کە لە 25 تەمموز ئەنجامیاندا و ترەمپ هۆکاری راگرتنی هاوکارییەکانی گەڕاندەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و هنتەر بایدنی کوڕی.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە جۆ بایدن، یەکێکە لە پشتیوانە سەرسەختەکان بۆ سەرکەوتنی دیموکراتەکان بەسەر ترامپدا لە هەڵبژاردنی ساڵی 2020دا.

هنتەر بایدن، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای بوریسمای ئۆکرانی بوو بۆ وزە کە لە ئێستادا بەهۆی گەندەڵییەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

هەفتەی داهاتووش لیژنەیەک لە پەرلەمانی ئەمریکا کە دیموکراتەکان دەسەڵاتدارن تیایدا بۆ ئەم بابەتە دانیشتنێکی ئاشکرا ئەنجام دەدەن.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure