لەوکاتەوەی بووە بە سەرۆکی ئەمریکا بزانە ترامپ چەند تویتی کردووە

هەواڵ / جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 275‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بۆ گه‌یاندنى بیروبۆچوونه‌كانى له‌ پرسه‌ جیاوازه‌كاندا تویته‌ر به‌كارده‌هێنێت.

رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه‌: توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرایكردووه‌ ترامپ  ئالوده‌ى به‌كارهێنانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌ و له‌ 20ی کانونی دووەمی ساڵى 2017وه‌ و هه‌تا ئێستا هه‌موو جریوه‌كانى كۆكراوه‌ته‌وه‌ و دیدار و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ 50 به‌رپرسی ئیداره‌ى ئێستا و پێشوو ئه‌نجامداوه‌.

له‌و رۆژنامه‌یه‌دا هاتووه‌: جریوه‌كانى ترامپ 11 هه‌زار جریوه‌ى تێپه‌ڕاندووه‌  كه‌ له‌سه‌ر پرسی جیاواز بوون وه‌ك پرسی لێكوڵینه‌وه‌ ده‌رباره‌ى ده‌ستتێوه‌ردانى رووسیا له‌ هه‌ڵبژاره‌دنه‌كانى ئه‌مریكا و یه‌ده‌گى فیدراڵی و هێرشكردنه‌ سه‌ر وه‌رزشوانه‌ ره‌ش پێسته‌كان و هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى تر.

گۆڤاری تایمى ئه‌مریكى بڵاویكردووەته‌وه‌ ئاماری كۆكردنه‌وه‌ى وشه‌كانى جریوه‌كانى ترامپ له‌ تویته‌ر له‌و كاته‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى وه‌رگرتووه‌ هه‌تا ئه‌م هه‌فته‌یه‌ گه‌یشتووەته‌ 12 هه‌زار جریوه‌ و زۆربه‌ى جریوه‌كان خۆی نووسیویه‌تى و كۆی وشه‌ى جریوه‌كانى  266 هه‌زار و 55 وشه‌ بووه‌ كه‌ زۆرتره‌ له‌ وشه‌كانى درێژترین په‌رتوكى ئه‌ده‌بی سه‌ده‌ى بیسته‌م و ژماره‌ى په‌ڕه‌كانى.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure