گەنجێك کوژرا و دوانی دیکەش بریندارکران

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1491‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد

شەوی رابوردوو لە شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی.


هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە دەزگاكانی راگەیاندنی وت: "شەوی رابوردوو لەبەردەم یانەی ئاوێزە لەسەر كێشەیەكی كۆن لە نێوان دوو گەنج دەبێتە شەڕ و دەمەقاڵێ، لە ئەنجامدا یەكێكیان بەناوی (ك. ت.) كە تەمەنی 36 ساڵە دەكوژرێت".

وتیشی: "جگە لەوەی یەكێك كوژراوە، دوو كەسی دیكەش بەهۆی ئەم رووداوەوە بریندار بوون كە پەیوەندییان بە كێشەكەوە نەبووە".

باسی لەوەشكرد: بكوژەكە ناسراوە و دوای رووداوەكە رایكردووە و لەئێستادا پۆلیس سەرقاڵی دەستگیركردنیەتی.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure