حكومەتی هەرێم پارە بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانى پارێزگاکان دابیندەكات

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 208‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

حكومەتی هەرێم زیاتر لە 33 ملیار بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانەكانی هەرێم و چاككردنەوەیان بەر لە هاتنی وەرزی سەرما و زستان دابیندەكات. 


جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئەیلولى 2019) لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حکومەتی هەرێم بڕی 33 ملیار و 876 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەكان تەرخانکردووە.

وتیشى: بڕە پارەكە بۆ هەر چوار پارێزگا و دوو ئیدارەکەی هەرێم تەرخانكراوە بەر لە ھاتنی وەرزی زستان و لە ماوەی دوو مانگ و نیودا پڕۆژەکانى نۆژەنکردنەوەى پێ جێبەجێدەکرێت.

پێشتر دانا عه‌بدولكه‌ریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى هەرێم لە چاوپێکەوتنێکى دواڕۆژدا رایگەیاند: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ته‌رخانكردنى 33  ملیار دینار بۆ چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانه‌كانى ده‌ره‌وه‌.

وتیشى: "سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ین به‌ میكانیزمێكى خێرا ئه‌و پاره‌یه‌ بخه‌ینه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌پێى ده‌رخسته‌كان، دهۆك 10 ملیار دینار، هه‌ولێریش 10 ملیار دینار، هه‌روه‌ها سلێمانى 13 ملیار دینارى بۆ ته‌رخانده‌كرێت و بەهۆیەوە پڕۆسه‌ی چاككردنى رێگاوبانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین".

ئا: ئارام غەفور 
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure