کچێک لەپێناو خۆشەویستەکەیدا دایکی دەکوژێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1608‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئەسرار میدیا- کچێک لە پێناو خۆشەویستەکەیدا دایکی دەکوژێت

لە شاری بەنها لە میسڕ کچێک دایکە تەمەن 40 ساڵەکەی کوشت لەبەرئەوەی هەڕەشەی لێکرد پەیوەندیە نهێنیەکەی ئاشکرابکات و بە باوکی بڵێت: بکوژەکە کچێکی تەمەن 17 ساڵە و پەیوەندیەکی نهێنی لەگەڵ کوڕێکدا هەبووە و دایکی هەڕەشەی ئەوەی لێکردووە بە باوکی بڵێت، هەربۆیە کچەکە پەڕۆیەکی هێناوە و دایکی پێخنکاندووە، لە ئێستادا تاوانبارەکە دەستگیرکراوە و چاوەڕێی دادگایی کردنە.


سەدا ئەلبەلەد- ترامپ بیر لەوە دەکاتەوە پاش بۆڵتۆن پۆمپیۆ بکاتە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی
رۆژی پێنجشەممە تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ئاشکرایکرد: دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بیر لەوە دەکاتەوە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بخاتە جێی جۆن بۆڵتۆن و پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بداتێ.


ئەخبار24- ترامپ هەڕەشە لە ئێران دەکات: پیتاندنی یۆرانیۆم مەترسی دەخاتە سەرتان
رۆژی چوارشەممە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دایە ئێران دەربارەی پیتاندنی یۆرانیوم و بە مەترسیدار ناویبرد، وتیشی: لەو باوەڕەدایە ئێران دەیەوێت لەگەڵ واشنتۆن بگاتە رێککەوتێک سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی.


ئەی ئەی- بەهۆی کێشەی برێکەوە جەنرال مۆتۆرز 3.4 ملیۆن ئۆتومبێل لە بازاڕ دەکشێنێتەوە
رۆژی چوارشەممە کۆمپانیای جەنرال مۆتۆرزی ئەمریکی بەهۆی کێشەی برێکەوە (ستۆپی ئۆتۆمبیل) بریاریدا 3.4 ملیۆن ئۆتومبیل لە بازاڕەکاندا بکشێنێتەوە، بڕیارەکەش بارهەڵگری بچوکی جۆری (پیک ئاپ) و ئەو ئۆتۆمبێلە وەرزشیانە دەگرێتەوە کە لە ماوەی ساڵەکانی 2014 بۆ 2018 بەرهەمهێنراوە.


فۆلها دیس پاولۆ- رۆژانە بڕازیل 180 حاڵەتی دەستدرێژی تۆماردەکات ئەمەش بەرزترین ئاستە لە ساڵی 2009وە
ساڵی 2018 لە بڕازیل 66.000 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمارکرد واتا 180 حاڵەت لە رۆژێکدا ئەمەش ئاستێکی مەترسیدارە، هەروەها لە 54% قوربانیەکان تەمەنیان خوار 13 ساڵبووە.


زە کۆنڤێرزەیشن- رووەک 350 هێندەی جاران خێراتر بەرەو لەناوچوون دەچێت
ژمارەیەکی زۆر بوونەوەری سەر زەوی لەناوچووە و لە مانگی ئایاردا راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا نزیکەی یەک ملیۆن بوونەوەر لەژێر مەترسی لەناوچووندان و زیاتر لە 571 جۆری رووەک لەناوچوون، هەروەها وتیان: خێرایی لەناوچوونی رووەکەکان زۆر زیاترە لەوەی پێشبینیان دەکرد بەشێوەیەک 350 هێندەی جاران خێراترە.


ساحات تەحریر- بلومبێرگ: دۆناڵد ترامپ گفتوگۆی لەسەر کەمکردنەوەی سزاکانی ئێران کردووە، بەڵام بۆڵتۆن رازی نەبووە
دۆناڵد ترامپ گفتوگۆی کردووە لەسەر کەمکردنەوەی سزاکانی ئێران تاکو حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران قایل بێت بەوەی لەکۆتایی ئەم مانگەدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکات، بەڵام جۆن بۆڵتۆن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەوکاتە ناڕەزایی خۆی دەربڕیوە و بەتەواوەتی دژی بیرۆکەکە بووە.


حوررە- ترامپ کراوەیە بە رووی پێشنیازەکەی فەرەنسا سەبارەت بە ئێران
بەپێی ماڵپەڕی دەیلی بیست ترامپ لە میانەی دانوستانەکەی لەگەڵ ئیمانویل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا کراوەبووە بە رووی پێشنیازەکەی کە بریتیە لەوەی بڕی 15 ملیار دۆلار هێڵی ئابووری ببەخشرێتە ئێران تاکو باپەندبێتەوە بە رێککەوتنە ئەتۆمیەکەی.



وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure