یەکەم کشانەوەى سوپاى عێراق لەناو شارەکاندا دەستیپێکرد

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 611‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

وەزارەتى بەرگرى عێراق کشانەوەى هێزەکانى سوپاى لە سەربازگەى ناو شارەکانەوە بۆ دەرەوە لە هەندێک لە پارێزگاکاندا راگەیاند وەک هەنگاوى جێبەجێکردنى پلانى رادەستکردنى دۆسیەى ئەمنى بە وەزارەتى ناوخۆ.


لیوا تەحسین خەفاجى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى وەزارەتى بەرگرى عێراق (ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ى ئەیلولى 2019) لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەستمانکردووە بە رادەستکردنى دۆسیەى ئەمنى هەندێک لە پارێزگاکان بۆ ئەوەش سوپا بۆ هەندێک سەربازگەى تایبەت کشێنراوەتەوە.

وتیشى: "بڕیارێک لەو چوارچێوەیەدا هەیە کە پێویستە دۆسیەى ئەمنى رادەستى وەزارەتى ناوخۆ بکرێت، بەهۆى ئەوەى شوێنى سوپا ناو شارەکان نییە، بەڵکو لە سەربازگەکانە لە دەرەوەى شارەکان".

خەفاجى روونیشیکردەوە: پێشتر گێڕانى ئەو رۆڵە و مانەوەى سوپا لەناو شارەکاندا بەهۆى پێویستى وەزارەتى ناوخۆ بووە بە پشتگیرى و پشتیوانى، ئامادەشین بۆ رادەستکردنى دۆسیەى ئەمنى هەر پارێزگایەک بە پۆلیسى ناوخۆیى و وەزارەتى ناوخۆ هەرکاتێک ئامادەبن.

ئا: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure