هەڵبژاردن بۆ دەستەی نوێی سەرۆكایەتی جڤاتی گشتی گۆڕان دەستیپێكرد

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 142‌ جار بینراوە

تاگ :: گۆڕان

دواڕۆژ، هۆگر كەمال 

(ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ی ئه‌یلولی 2019) هەڵبژاردنی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك و جێگر و سكرتێری نوێی جڤاته‌كه‌یان دەستیپێكرد.


به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ هه‌ریه‌ك له‌ (دڵخواز كاكه‌ڕه‌ش و جه‌مال محه‌مه‌د) بۆ پۆستی سه‌رۆكی جڤاته‌كه‌ كاندیدن و هه‌ریه‌ك له‌ (كورده‌ چاوشین و نه‌سرین جه‌مال) بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی خۆیان كاندیدكردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش (پێشڕه‌و ره‌ئوف) وه‌ك تاكه‌ كاندیدێكی بێ ركابه‌ر خۆی بۆ پۆستی سكرتێری جڤات كاندیدكردووه‌.

پڕۆسەكە بەپێی دەستووری گۆڕان لەلایەن ژووری هەڵبژاردن و ژووری یاساییەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ بكرێت و جه‌مال محه‌مه‌د ببێته‌ سه‌رۆكی جڤاتی گشتی، راسته‌وخۆ ده‌بێته‌ ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی و ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن.

داڕشتنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure