ئەمڕۆ مووچەى وەزارەتێک دابەشدەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 12/09/2019‌ :: 8296‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

بڕیاره‌ ئەمڕۆ مووچه‌ى مانگى حوزه‌یرانى وه‌زاره‌تێكى حكومه‌تى هه‌رێم دابه‌شبكرێت و دواڕۆژ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ئاشكراده‌كات كه‌ یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو مووچه‌ وه‌رده‌گرێت.

  
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئەمڕۆ مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی وه‌زاره‌تی دارایی و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.

وتیشى: به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌ی پێویست له‌ بانكه‌كان، بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی دابه‌شبكرێت، به‌ڵام دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دووەمیان دواخراوه‌.

ئەوەشى وت: به‌هۆی كه‌می پاره‌ له‌ بانكه‌كان، دوێنێ بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دواكه‌وت و دواتر پاره‌ دابینكراوه‌ و مووچه‌كه‌ دابه‌شكراوه‌.

بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگێك، وه‌زاره‌تی دارایی پێویستی به‌ 881 ملیار دینار هه‌یه‌، كه‌ 378 ملیار دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و 453 ملیار دینار له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ و 50 ملیار دیناریش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ دابینده‌كرێت، به‌ڵام ماوه‌ی دوو مانگه‌ دابینكردنی پاره‌ی مووچه‌ له‌هه‌ر سێ سه‌رچاوه‌كه‌وه‌ دواكه‌وتووه‌ به‌مه‌ش دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌ سیستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پێداچوونەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure