له‌به‌ر هاككردنى کەسایەتییەکان 21 ساڵ زیندانى ده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 167‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

دادگاى تاوانه‌كانى واست رۆژى چوارشه‌ممه‌ بڕیارى زیندانیكردنى بۆماوه‌ى 21 ساڵ بۆ "به‌ناوبانگترین" هاككه‌رى په‌یجى كه‌سایه‌تییه‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی شارى كوت ده‌ركرد.


دادگاى تاوانه‌كانى واست له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "دادگای تاوانه‌كان له‌ دانیشتنى چوارشەممەدا دادبینى بۆ دۆسیه‌ى تاوانبار عه‌بدولمه‌لیك شاكر ركابى كرد له‌به‌رئه‌وه‌ى په‌یجى چه‌ندین كه‌سایه‌تی له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك هاككردووه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆى دروستبوونى چه‌ندین كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌وره‌ له‌ ئه‌نجامى بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى و وێنه‌ى که‌سێتى".

ده‌شڵێت: "دادگا ئه‌مڕۆ دادبینى بۆ سێ سكاڵا كردووه‌ له‌ كۆى ئه‌و ده‌یان سكاڵایه‌ى له‌ دژى تۆماركراون، بۆیه‌ دادگا به‌پێى ماده‌ى 430 له‌ یاساى سزادانى عێراقى، بۆ هه‌ر دۆسیه‌یه‌ك 7 ساڵ زیندانیكردنى ده‌ركردووه‌".

به‌و پێیه‌ش حوكمى 21 ساڵ زیندانى بۆ ئه‌و هاککەرە ده‌ركراوە كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى و دژه‌ تیرۆرى واست و به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ شانه‌ى سقورى هه‌واڵگرى توانیویانە پێش دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیریبكه‌ن و چه‌ندین ئامێرى په‌یوه‌ندى نوێى پێوه‌گیراوه‌.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure