له‌ ناوچەیەکى کوردستان 80 كه‌س برینداربوون

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1719‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

به‌هۆى به‌شداریكردنیان له‌ مه‌راسیمى عاشورا و لێدان له‌ جه‌سته‌ى خۆیان، 80 كه‌س له‌ خانه‌قین برینداربوون كه‌ به‌شێكیان برینه‌كانیان سه‌خته‌.


سه‌لام ئه‌سعه‌د، به‌رپرسى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى خانه‌قین به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ مه‌راسیمى عاشوورا له‌ خانقین، به‌هۆى لێدان له‌ جه‌ستى خۆ‌یان 80 كه‌س برینداربوون، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شێك له‌وانه‌ به‌هۆى خراپیى ره‌وشى ته‌ندروستییانه‌وه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه.

وتیشى: "به‌شێك له‌ برینداره‌كان له‌لایه‌ن تیمه‌كانى ته‌ندروستییه‌وه‌ هه‌ر له‌ مه‌یدانى مه‌راسیمه‌كه‌دا چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌ و ئه‌وانه‌ى برینه‌كانیان زۆر سه‌خت بووه‌ و خوێنیان زۆر لێڕۆیشتووه‌ و بووراونه‌ته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌ و له‌ژێر چاودێریدان". 

سه‌لام ئه‌سعه‌د ئەوەشى وت: "به‌راورد به‌ ساڵانى رابوردوو رێژه‌ى لێدان و برینداربوون كه‌مبووه‌ته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین ئه‌مساڵ 60% كه‌متربووه‌".

به‌پێى ئه‌و (ده‌ستانه‌ى) به‌شدارییان له‌ ‌مه‌راسیمه‌كه‌دا كردووه‌، ئه‌مساڵ 39 ده‌سته‌ له‌ ناوچه‌ جیاواز و گه‌ڕه‌كه‌كانى خانه‌قین، له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، به‌شداریى مه‌راسیمى عاشورایان كردووه‌ و ئاسایش و هێزه‌ ئه‌منییه‌ عێراقییه‌كان پاراستنى ئه‌منیه‌تى ناوچه‌كه‌یان له‌ ئه‌ستۆگرتبوو. 

پ: ل. م
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure