هه‌واڵ به‌ ژماره‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 148‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ

- 9: پەرلەمانى کوردستان 9 ساڵە یاسای پاراستنی مافی بەكاربەری پەسەندكردووە، بەڵام تائێستا نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

- 2: بڕیارە لەماوەى دوو رۆژى هەفتەى داهاتوودا لەناو جڤاتەكانی گشتی و نیشتمانی هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی بزوتنەوەى گۆڕان بكرێت.

- 259: وتەبێژى فەرمى حکومەتى هەرێم دەڵێت 259 ملیۆن لیتر نه‌وت دابینكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی زستانی ئه‌مساڵ دابه‌شبكرێت.

- 23: تەمەنى ئەو تۆمەتبارەیە کە ئەمڕۆ لەناو بازاڕى هەڵەبجە کرێکارێکى هاوەڵى بە چەقۆ کوشت.

- 1: بەڕێوەبەرایەتى گشتى نه‌هێشتنى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند كه‌ بڕێك له‌ ماده‌ى هۆشبه‌رى پێبووه‌.

- 2: به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى دوو بۆمبى چێندراو له‌ سنورى ناحیه‌ى مه‌نده‌لى، ئه‌فسه‌رێكى پله‌به‌رز كوژرا و دوو سه‌ربازیش برینداربوون

- 15: لە ئاکامى رووداوێکى هاتووچۆ لە ناحیەى سەنگەسەر پیاوێکى تەمەن 69 ساڵ گیانى لەدەستدا کە باوکى 15 منداڵە.

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure