هۆكاری دواخستنی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی كورد له‌ سه‌ماوه‌ ئاشكراده‌كرێن

هەواڵ / کوردستان :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 147‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو هه‌فته‌ی داهاتوو گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی كورد له‌ پارێزگای سه‌ماوه‌ هه‌ڵبدرێنه‌وه‌، به‌ڵام به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: كه‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان دواده‌خرێت.


له‌ 25ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن تیمێكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم له‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی سه‌ماوه‌، روفاتی 171 ئه‌نفالكراوی كورد ده‌هێندراو بڕیاربوو هه‌فته‌ی داهاتوو دوو گۆڕی دیكه‌ی كورد له‌و پارێزگایه‌ هه‌ڵبدرێته‌وه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بڕیاریدا به‌ دواخستنی گۆڕه‌كان.

سیروان جەلال، بەڕێوەبەری گۆڕە ‏بەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی ‏هەرێم به‌ دواڕۆژی راگەیاند: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ناتواندرێت به‌زوویی گۆڕه‌كان هه‌ڵبدرێنه‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ڵدانه‌وه‌یان بۆ كۆتایی مانگی ئه‌یلوول دواخراوه‌.

به‌پێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی هه‌رێم، پێبیشده‌كرێت زیاتر له‌ 13 گۆڕی دیكه‌ی كورد له‌ سه‌ماوه‌ مابێت، كه‌ 500 منداڵ و كچ و ژنی كورد ئه‌نفالكراویان تێدایه‌، هاوكات وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بڕیاریداوه‌ روفاتی دوو گۆڕه‌كه‌ی دیكه‌ له‌گه‌ڵ روفاتی 171 گۆڕه‌كه‌ سه‌ماوه‌ له‌ نیسانی ساڵی داهاتوو بهێندرێنه‌وه‌ هه‌رێم و به‌خاك بسپێردرێن.

له‌  (12ی  نیسانی 2019) ئەحمەد مەنفا جەودە پارێزگاری موسەننا رایگه‌یاند: گۆڕێكی بەكۆمەڵی سەردەمی رژێمی دیكتاتۆری سەدام حسێن لە بیابانی سەماوە دۆزراوەتەوە، كە هاووڵاتیانی كوردی تێدایە.

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure