سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە پۆستەکەی دەبەخشرێت

هەواڵ / کوردستان :: 3 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 8825‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە وێنەیەکی دەست دواڕۆژ کەوتووە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە پۆستەکەی دەبەخشرێت.

بەپێی نوسراوی ژمارە 1161ی نهێنی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە لە 4/7/2019 دەرچووە بڕیاردراوە بە بەخشینی د.تەحسین عەبدولکەریم سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لەسەر داوای خۆی.

هەر لە فەرمانەکەدا هاتووە د.دانە عەبدوڵڵا لەجێگەی دەستبەکاردەبێت وەکو سەرۆکی نوێی زانکۆی هەڵەبجە بەوەکالەت.

ئەمەش پاش ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابوردوودا و لە رۆژی 30ی 6ی 2019 بەفەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەکارەکەی دورخرایەوە.

ئامادەکردن: رێباز

بڵاوکردنەوە: ن.ر

 

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure