هۆشداری ده‌درێته‌ پزیشكان

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 228‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


سه‌ندیكای پزیشكان رایده‌گه‌یه‌نێت: هەر پزیشکێک لە نۆرینگەكه‌ی خۆی نەبێت و پزیشکێکی تر لە شوێنەکەی دەوام بکات، ئەوا هەردوو پزیشکەکە رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.


د. به‌سام كه‌ریم، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پزیشكانی ددان به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: هەر پزیشکێکی ددان بە بێ تۆمار بوون لە سەندیکاو بێ بوونی مۆڵەتی پیشەگوزاری نۆرینگە یان بەبێ نوێکردنەوەی مۆڵەتی پیشەگوزاری نۆرینگە کار بکات، ئەوا بەپێی مادەی 36 رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

وتیشی: "بەپێی ماددەی 37ی هەمان یاسا هەر پزیشکێک لە نۆرینگەی خۆی نەبێت و پزیشکێکی تر لە شوێنەکەی دەوام بکات، ئەوا هەردوو پزیشکەکە رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە بەپێی مادەی 37ی یاسای ژمارە 45ی هەموارکراو لە پەرلەمانی کوردستان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: دوا مۆڵەت بۆ پابەندبوون به‌و بڕیارانه‌ رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت، ئه‌وكاته‌ هه‌ر پزیشكێك پابه‌ند نه‌بێت سزای یاسایی ده‌درێت. 


پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوكردنەوە: ن.ر

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure