چەکدارێکی داعش دەستگیرکرا

هەواڵ / کوردستان :: 12/07/2019‌ :: 242‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

هێزە سەربازییەکانی عێراق لە کەرکوک دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعشیان لەباشوری پارێزگاکە راگەیاند.


عەمید شوعلان عەلی فەرماندەی فیرقەی ئالی لەپۆلیسی ئیتیحادی لەراگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٢ی تەمووز لەسەرچاوەیەکی هەواڵگرییەوە ئاگادارکراینەوە لەبوونی چەکدارێکی داعش لەنێو گوندی عەرارەی ناحیەی ریاز و هێزەکانیشمان گەمارۆی گوندەکەیان دا و گەڕان و پشکنینیان دەستپێکرد.


وتیشی: "لەئەنجامی پشکنینەکاندا ئەو چەکدارەی داعش بەناوی (ن.ح.س) دەستگیرکرا کە دوو برای دیکەشی چەکداری ئەو گروپەن و هەڵاتوون". 

پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure