چیرۆكی كچە كوردێك.. شەوانە بێهۆشدەكرام و بەیانی بەبێ جل بەخەبەر دەهاتم

هەواڵ / عێراق :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 28687‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


نادیە ئەو كچە ئێزدییە كوردەیە كە لەچنگ داعش رزگاری بوو لەهێرشێكدا بۆ سەر شنگال، بەڵام لەداعش خراپتری پێكرا و ئێستاش پێوەی دەناڵێت.

نادیە لەگێڕانەوەی چیرۆكەكەیدا بۆ سی ئێن ئێن، دەڵێت: "پیاوێكی ناسیوە پێیوتووە دەتبەمە بەغدا و بەپەرلەمانتارێكت دەناسێنم، لەڕێگەی ئەوەوە داوای پەنابەریی لەئەمریكا بكە".

نادیە بە هەنسكەوە بەردەوامە و دەڵێت "ئەو پیاوە فێڵی لێكردم، شەوەن بێهۆشدەكرام و بەیانی كە بەخەبەر دەهاتم هیچم لەبەردا نەبوو، كۆمەڵێك شووشە مەی و قوتووی بیرە لەدەورم بوو، ئازارێكی زۆریشم هەبوو".

نادیە لەكۆتایی گێڕانەوەكەیدا داوای هاوكاری دەكات و دەڵێت: "دەبێت مافم وەربگیرێتەوە، بەوتەی خۆی، ئەوەی داعش پێی نەكرد و ئەم لێی رایكرد، لەبەغدا و بازرگانەكانی مرۆڤایەتی بەسەریاندا هێنا".

كچێكی دیكە كە ناوی ئەحلامە، قوربانییەكی دیكەی بازرگانییە بەمرۆڤەوە و دەڵێت: "برا گەورەكەی داعش بووە، شەوێك بەتەنیا هاتۆتە دەر، تاكسییەك هەڵیگرتووە و بردوێتییە ماڵێك، لەوێ بەدواوە هەموو شەوێك خەڵكی بۆ هێنراوە تا بەناچاری سێكس بكات لەگەڵیان".

ئەحلام دەڵێت: "ئێستا ئەو كەسێكی بێزرا‌ووە، ناتوانێت خێزان پێكبێنێت، ناتوانێت ژیانی خۆی بگۆڕێت، لەبەرئەوەی تازە لەكەی (لەشفرۆش بەكەسایەتییەوە لكێنراوە" و وەك خۆی دەڵێت: "من دەستم تێیدا نییە".

ئا: ئارام غەفور  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure