چه‌ند فه‌توایه‌ك له‌باره‌ى حه‌ج و زه‌كاته‌وه‌ ده‌ركرا

هەواڵ / کوردستان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1078‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ی ته‌مووزی2019) ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌ك فه‌تواى نوێى له‌ باره‌ی زه‌كاتی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران، فرۆشتنی پسوڵه‌ی راده‌ستكردنی گه‌نم و حه‌جی بازرگانی ده‌ركرد.

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم له‌باره‌ی ئه‌و گه‌نمانه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ راده‌ستی حكومه‌تی عێراقی كراوه‌و تاوه‌كو ئێستا پاره‌كانیان وه‌رنه‌گیراوه‌ ده‌ڵێت:" گه‌ر له‌كاتی دروێنه‌كردن گه‌نمه‌كه‌ زه‌كاتی لێدرابێت ئه‌وا پێویست ناكات له‌كاتی وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ى جارێكی تر زه‌كاتی لێبدرێته‌وه‌". 

سه‌باره‌ت به‌ پسوڵه‌ی راده‌ستكردنی گه‌نمیش كه‌ حكومه‌ت ده‌یداته‌ جوتیان ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم ده‌ڵێت:" گه‌ر جوتیاره‌كه‌ پسوڵه‌كه‌ی وه‌رگرت، به‌ڵام گه‌نمی نه‌بوو راده‌ستی سایلۆی بكات، ئه‌وا باشتره‌ پسوڵه‌كه‌ بدرێته‌ جوتیارێكی تر كه‌ گه‌نمی هه‌یه‌و پسوڵه‌كه‌ش به‌ پاره‌ نه‌فرۆشرێته‌وه‌و ناشبێت جوتیار به‌و پسوڵه‌یه‌ گه‌نمی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم راده‌ستی سایلۆكان بكات". 

سه‌باره‌ت به‌ حه‌جی بازرگانیش ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: پرۆسه‌كه‌ به‌ سیستمی تیروپشك ئه‌نجام بدرێت وه‌ك تیروپشكی حه‌جی گشتی كه‌ بۆ ته‌واوی حاجیانی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت و دوای ته‌واو بوونی پرۆسه‌كه‌ش نابێت كه‌س له‌ شوێنی كه‌سی تر دابندرێت، ئه‌و كه‌سه‌شی ناوی له‌ تیروپشكه‌كه‌دایه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ ناوی خۆی بفرۆشێته‌وه‌. 

ده‌قی فه‌تواكان:

  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە