ئاماری رووداوەكانی نیوەی یەكەمی ئەمساڵی پێنجوێن ئاشكرادەكرێت
هەواڵ / کوردستان :: 11/07/2019 :: 260 جار بینراوە
دواڕۆژ، رێبین حەسەن
لەماوەی شەش مانگی رابوردووی ئەمساڵدا لەسنوری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری، زیاتر لە 300 هاووڵاتی بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆ و شەڕ و سوتاویی و تەقینەوەی مین گەیانراونەتە نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن.
لوقمان لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن (ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تەمموزی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەماندا تۆماركراون، لەماوەی شەش مانگی رابوردووی ئەمساڵدا، 332 هاووڵاتی بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆ و شەڕ و تەقینەوەی مین و ماتۆڕ، بەبرینداری گەیاندراونەتە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەمان.
وتیشی: "هەر لەو ماوەیەدا، 20 حاڵەتی مردن و خنكان لەئاودا و كارەبا لێدان و نەخۆشی درێژخایەن لەلامان تۆماركراون و 22 كەسیش مار و دووپشك پێوەی داون".
پ: ن.ر