چه‌كدارێكی داعش له‌ ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستگیركرا

هەواڵ / کوردستان :: 11/07/2019‌ :: 1471‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیركردنی چه‌كدارێكی داعشی له‌سنوری ناحیه‌ی بازیان راگه‌یاند.


موقه‌ده‌م زمناكۆ عه‌لی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌‌ ئه‌مڕۆ (پێنج شه‌ممه‌ 11ی ته‌مموزی 2019) به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌بڕیاری دادوه‌ر هێزه‌كانمان له‌ناحیه‌ی بازیان چه‌كدارێكی داعشیان به‌ناوی (عه‌لی عه‌بود عه‌تیه‌) ده‌ستگیركرد".

وتیشى" ناوبراو دانیشتووی  قه‌زاى قائیمى سنورى پارێزگاى ئه‌نباره‌و له‌ساڵی 2015 په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ چاكدارانی داعش و له‌سنوری خۆیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه‌ ماوه‌ته‌وه‌، تا كۆتایی هاتنی داعش".

وته‌بێژه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی كه‌ باره‌گاكه‌یان له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ دوای كۆتایی هاتنی داعش  ئه‌و چه‌كداره‌ چووه‌ته‌ سوریا و دواتریش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌مساڵدا له‌سنوری چه‌مچه‌ماڵ و به‌رده‌قاره‌مان وبازیان ده‌مێنێته‌وه‌".

راشیگه‌یاند " له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی به‌تاوانه‌كانیدا ناوه‌ و  له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (2)ی تیرۆر به‌ندكراوه‌".


 پێداچونه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure