مه‌ترسییه‌ك له‌ به‌غداوه‌ سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاشكرابوو

هەواڵ / کوردستان :: 11/07/2019‌ :: 2145‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


جوان ئیحسان سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایكرد كه‌ تائێستا كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ندى چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ و راگه‌یاند" ئێمه‌ نیگه‌ران و دوودڵین سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئه‌گه‌ر له‌ به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێم ببڕدرێت". 

 

جوان ئیحسان له‌ چاوپێكه‌وتنێى دواڕۆژدا كه‌ له‌به‌شى زمانى عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت:"هه‌رێم مه‌ترسی ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ به‌غدا له‌ تایبه‌تمه‌ندى ئێستاى داببڕێت و بیكاته‌ پارێزگایه‌كى سه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ندى".

وتیشی:"ئێمه‌ زۆر دوودڵین له‌ چاره‌نوسی مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌گه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ندى سزاى گه‌لى كورد بدات به‌  لێبڕینى مووچه‌كه‌ى هیچ سودێك نامێنێته‌وه‌ بۆ مانه‌وه‌مان له‌ پرۆسه‌ى سیاسى عێراقدا و زۆربه‌ى كوتله‌ كوردیه‌كانیش ئه‌وه‌ قبوڵ ناكه‌ن".

 ئا: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure