پۆلیسێك كوژرا

هەواڵ / عێراق :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 485‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ ناحیه‌ى مه‌نده‌لى له‌ هێرشێكى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌كى پشكنین، به‌هۆى ده‌ستڕێژى گولـله‌وه‌ پۆلیسێك كوژرا. 

غالب عه‌تیه‌، وته‌بێژى پۆلیسى دیاله‌ (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ى ته‌مموزى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ گوندى قه‌ره‌لوسى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى مه‌نده‌لى چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر بازگه‌یه‌كى پكشنینى تایبه‌ت به‌ هێزه‌كانى پۆلیسى فیدراڵى. 

وتیشى: "به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامى ده‌ستڕێژى گولـله‌ى چه‌كداره‌كان پۆلیسێك كوژراوه‌ كه‌ دانیشتووى دیاله‌یه‌ و دواى په‌لاماره‌كه‌ش چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتوون". 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە