دواڕۆژ، دهۆك
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵان له گوندێكی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له‌شاری دهۆك، به‌هۆی نه‌خۆشییەكی دهگمهنەوە له‌جیاتی فرمێسك خوێن له چاوی دێت.
ئه‌م گه‌نجه، به‌ناوی مه‌حمود به‌هجه‌ت عه‌بدولڕه‌حمان، دانیشتووی گوندی شیوهری به‌رده‌ڕه‌شه، 2 مانگه تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بووه، 50 پشكنینی بۆ چاوه‌كانی كردووه، وه‌ك براكه‌ی ده‌ڵێت پزیشكه‌كان پێیان وتووه:"ئه‌م نه‌خۆشییه چاره‌سه‌ری نییه".
وه‌ڵامی پزیشكه‌كان
عه‌بدولره‌حمان به‌هجه‌ت، برای مه‌حمود بۆ دواڕۆژ وتی: "براكەی ته‌مه‌نی 22 ساڵه، دوو مانگ پێش ئێستا تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بووە، تائێستا له ناوخۆی كوردستان 50 پكشنینی كردووه، هیچ پزیشكێك نه‌یزانیوه هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشییه چییه و بۆچی وای لێهاتووه".
ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان
ناوبرا وتیشی: "ئێمه پشكنینی مه‌حمودمان ناردووه بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش هه‌مان ئه‌نجامی پزیشكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌بووه كه نازانن هۆكاری ئه‌م نەخۆشییه چییه و بۆچی خوێن له چاوی دێت".
ئازاری نییه
سه‌باره‌ت بوون و نه‌بوونی ئازار له چاوه‌كانی براكه‌ی ئاشكرایكرد، براكەی كاتێك ده‌گری، خوێن له چاوه‌كانی دێت، به‌ڵام ئازاری نییه، وه‌ك هه‌موو كه‌سێكی ئاساییه ".
خوێنی كه‌م نابێت
باسی ئه‌وه‌شی كرد: "پزیشكه‌كان به براكەیان وتووه خوێنه‌كه‌ت كه‌م نابێت، بگرە زیادیش ده‌بێت و تائێستا هه‌ستی به كه‌مخوێنی نه‌كردووه".
مه‌حمود ئیشی كرێكاری كردووه
مه‌حمود 10 ساڵە ئیشی كرێكاریی دەكات، به‌ڵام ئێستا ناتوانێت هیچ كار بكات و له ماڵه‌وه دانیشتووه، ته‌نیا چاره‌سه‌ری چاوه‌كانی خۆی ده‌كات".
براكەی مەحمود دەشڵێت: "خێزانەكەیان لە دایك و باوك و 11 برا و 3 خوشك پێكدێن، پێشتر هیچ كه‌سێك له خێزانی ئه‌وان تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه نه‌بووه، یه‌كه‌مجاره ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه له‌ناو خێزانی ئه‌وان دروستده‌بێت".
پێداچوونەوە: ئارام غەفور