راپرسییه‌ك: لە عێراق پیاوان زیاتر لە ژنان دەستدرێژیان دەکرێتەسەر

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 11/07/2019‌ :: 9256‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌پێى راپرسیەکی سایتى (بی بی سی) لە عێراق پیاوان لە ژنان زیاتر رووبەڕووی گێچەڵی زارەکی و جەستەیی دەبنەوە.


ڕاپرسیەکە بەسەر دە دەوڵەتی عەرەبیدا ئەنجامدرا و دەرکەوت لە عێراق و تونس پیاوان زیاتر گێچەڵی زارەکی و جەستەییان بەرامبەر دەکرێت وەک لە ژنان.

سامی تەمەنی 13 ساڵە
لەم چوارچێوەیەدا کوڕێک بەناوی سامی (ناوێکی خوازراوە) دەیگێڕیتەوە کاتێک تەمەنی 13 ساڵ بووە لە تەوالێتی قوتابخانەکەیاندا لەلایەن چەند کوڕێکی لەخۆی گەورەتر کە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 17 ساڵبووە دەستدرێژی کراوەتەسەر، پاش ئەوەی هاواریکردووە و بەرێوبەرەکە بە مەسەلەکەی زانی قوتابیەکانی دەرکرد، بەڵام بەبێ ئه‌وەی بە دایک و باوکیان بڵێت هۆکارەکەی چیبووە.
سامی دەڵێت: "زۆربەی کەس وایاندەزانی من لەگەڵیاندا رێکەوتبووم و خەریکبوو لەگەڵیان دەربکرێم، بەڵام بەڕێوبەرەکە بڕیاریدا هەلێکی ترم بداتێ و لە قوتابخانە مامەوە".

سامی له‌ تەمەنی 15 ساڵیدا
سامی لە پارێزگای بابل دەژیا ماوەی منداڵی پڕبووە لە یادگاری خۆش، بەڵام پاش ئەوەی لە ساڵی 2007 باوکی گیانی لەدەستدا ناچاربوو کاربکات و دووبارە روویدایەوە.
سامی دەڵێت: خاوەن کارەکەی زۆر گرنگی پێداوە و رۆژێک کە بەتەنیابوون هەوڵیداوە لێی نزیکبێتەوە و ماچی بکات ئەویش نزیکترین شتی لەخۆیەوە راکێشا کە شوشەیەکی ساردی بوو کیشای بەسەریدا و رایکرد.
سامی نازانیت خاوەن کارەکەی چی بە خەڵکی بازاڕ وتووە، بەڵام دەڵێت ماوەی ساڵێکی ویستووە تاوەکو توانیویەتی کارێکی دیکە بدۆزێتەوە.

له‌ ته‌مه‌نى 16 ساڵیدا
دایکی لەماڵەوە نیە و کوڕی خاڵی کە لەخۆی گەورەترە سەردانی کردوون و مۆبایلەکەی دەردەکات و تەماشای وێنەی رووت دەکات، دواتر لەپڕ پەلاماری دەدات و دەستدرێژی دەکاتەسەر.
ئەم هێرشە هێندە دڕندەبووە سامی ناتوانیت باسی بکات و دەڵێت: ئێستاش هەندی جار خەوی ناخۆشی پێوەدەبینێت.
بەهۆی ئەم رووداوەوە سامی نەیدەتوانی لە ماڵەکەیان بمێنێتەوە و توانی خێزانەکەی قایلبکات بەوەی ماڵەکەیان بەجێبهێڵن و بڕۆن بۆ بەغدا و پەیوەندی لەگەڵ خزمەکانیان نەهێڵن.
سامی دەڵێت: لە بەغدا کۆمەڵێک هاوڕێی پەیداکرد و پاش ئەوەی بەتەواوەتی متمانەی پێکردن چیرۆکەکەی خۆی بۆ گێڕانەوە، بەڵام کاردانەوەکەیان چاوەڕوان نەکراوبوو، چونکە بۆیدەرکەوت تاکە کەس نیە بە رووداوی هاوشێوەدا تێپەڕبووبێت.
چەند کوڕێکی گەنجی گروپەکەشیان باسیان لەوەکرد کە ئەوانیش بە رووداوی هاوشێوەدا تێپەڕیوون و دەستدرێژیان کراوەتەسەر.

له‌ ته‌مه‌نى 21 ساڵیدا
ئێستا ژیانی باشترە و لە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی لە بەغدا کاردەکات و کۆمەڵێک هاوڕێی نزیکی هەیە، سامی ئاواتەخوازە لە رێگەی باسکردنی چیرۆکەکەی هانی پیاوان بدات بێدەنگ نەبن دژی ئەم جۆرە دەستدرێژییە.
رابردوو هێشتا دانەخراوە و ئیستاش سامی نەیتوانیەوە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کەسدا دروستبکات، بەڵام ئاواتەخوازە کە رۆژێک خۆی گۆڕا و کۆمەڵگای عێراقی گۆڕا بتوانێت کەسێکی گونجاو بدۆزێتەوە.

راپرسیەکی (بی بی سی) رونیكردوه‌ته‌وه‌: لە عێراق 39%ی پیاوان رووبەرووی گێچەڵی زارەکی بونەتەوە و لەبەرامبەردا 33% خانمان ئەم کارەیان بەرامبەر کراوە، هەروەها 20% پیاوان دەڵێن دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر و لەبەرامبەردا 17% خانمان ئەم کارەیان بەرامبەر کراوە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure