دوو كه‌س له‌سه‌ر رفاندنی جانتای ژنان ده‌ستگیرکران

هەواڵ / کوردستان :: 11/07/2019‌ :: 153‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا شه‌ش كه‌س له‌سه‌ر رفاندنی جانتای ژنان ده‌ستگیركراون و پۆلیسیش ده‌ڵێت: "چاودێرییه‌كی توندی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن". 


هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ى ته‌مموزى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ش كه‌سیان له‌سه‌ر رفاندنی جانتای ژنان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ جانتاكان پاره‌ و زێڕیان تێدابووه‌. 

وتیشی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ تاوانانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن مه‌به‌ستیانه‌ پاره‌ و مۆبایل و زێڕی ناو جانتاكه‌ بدزن، بۆیه‌ گرنگه‌ ئافره‌تان ئاگاداری ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ بن و هه‌ر كاتێك كرده‌وه‌یه‌كی ئاوا به‌رامبه‌ریان كرا زوو پۆلیسی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌".

وته‌بێژه‌كه‌ى پۆلیس ئه‌وه‌شى وت: "ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركراون ناویان (م.هـ.م) تەمەن 16 ساڵ و (ح.ر.د) تەمەن 24 ساڵ-ه‌ و هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ دوای دەستگیرکردنیان دانیانناوه‌ بە تاوانەکەیان، کە هەستابوون بە رفاندنی جانتای ئافرەتان و دزینی کەلوپەلی نێو جانتاکان کە بریتی بوون لە بڕێکی زۆر پارە و چوار مۆبایل و شەش تاک بازن لە عەنکاوە".

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure