له‌باره‌ى تۆمه‌تبارێكی که‌یسی سێوه‌ قادر دادگا بڕیارێکی نوێی ده‌ركرد

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 42598‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف

‌ماوه‌ی رابوردوو دادگا بڕیاری ئازادکردنی تۆمه‌تباری دووه‌می که‌یسی (سێوه‌ قادر)ی ده‌رکرد و که‌سوکاره‌که‌شی ته‌میزی بڕیاری ئازادکردنه‌که‌یان کرد، به‌ڵام ته‌میزه‌که‌ په‌سه‌ندنه‌کرا و دۆسیه‌كه‌ی داخرا.


سامی ساتی، پارێزه‌ری تۆمه‌تباری دووه‌م له‌ که‌یسی سێوه‌ قادر و منداڵه‌کانی (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ی ته‌مموزی 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک دژی تۆمه‌تبار (س. م. ا)، دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/1 رۆژی 22ی نیسانی ئه‌مساڵ، بڕیاری ئازادکردن و داخستنی دۆسیه‌ی ناوبرای ده‌رکرد، به‌ڵام که‌سوکاری (سێوه‌ قادر) داوای پێداچوونه‌وه‌ (ته‌میز)ی ئه‌و بڕیاره‌یان کرد.

وتيشى: "دادگای تاوانه‌کانی سلێمانی/1 به‌سیفه‌تی پێداچوونه‌وه‌ داواکاری سکاڵاکاران به‌مافی که‌سی ره‌تکرده‌وه‌ و بڕیاری ئازادکردنه‌که‌ی په‌سه‌ندکرد، تۆمه‌تباری (س. م. أ)یش بێتاوانی سه‌لمێندرا و که‌یسه‌که‌ی داخرا".

ئێواره‌ی رۆژی 16ی کانوونی یه‌که‌می 2018، به‌هۆی ئاگرێکی گوماناوی‌ له‌ماڵێکی گه‌ڕه‌کی ئاسووده‌ له‌چه‌مچه‌ماڵ، سێ منداڵ به‌ناوه‌کانی (دارین – لارین و ده‌وه‌ن دیار) که‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 5 ساڵ و 3 ساڵ و 6 مانگدا بوو گیانیان له‌ده‌ستدا و دایکیشیان به‌ناوی (سێوه‌ قادر) دوای هه‌فته‌یه‌ک ‌مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی زۆریی و سه‌ختی برینه‌که‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 24ی هه‌مان مانگ گیانی له‌ده‌ستدا و باوکی سێوه‌ش مێردی کچه‌که‌ی تۆمه‌تباركرد به‌و رووداوه‌ و وتى: "کچه‌که‌م و هه‌رسێ منداڵه‌که‌ی سوتاندووه‌‌"، تا ئێستاش لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ که‌یسه‌که‌ به‌رده‌وامه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure