گەنجێک خنکا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 243‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەختیار شەریف


ئەمڕۆ (چوارشەممە ۱۲ ی حوزەیرانی۲۰۱۹) گەنجێکی دانیشتووی سلێمانی لەچەمی باسەڕەی سەنگاو خنکا.

مەمەد رەشید بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو، بەدواڕۆژی راگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چەمی باسەڕە لەسنوری ناحیەی سەنگاو گەنجێکی تەمەن ۲۰ ساڵ خنکا".

راشیگەیاند: گەنجەکە ناوی (د.ف.ع) خەڵکی کانی گۆمەی سلێمانیە، دوای گرتنەبەری رێ و شوێنەیاساییەکان بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە خنکانی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure