تورکیا بەنزینخانەیەکی هەرێمی بۆردومانکرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 2112‌ جار بینراوە
به‌نزینخانه‌ى ئامێدى پاش بۆردومانه‌كه‌ فۆتۆ: دواڕۆژ

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەنزینخانەی ئامێدى-یان بۆردومانکرد و به‌نزمیش به‌ ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن.

پاش نیوه‌ڕۆى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ى حوزه‌یرانى 2019) له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى توركیاوه‌ بەنزینخانه‌ى ئامێدى بۆردومان كرا.

بەنزینخانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك لقى 18ى پارتى دیموكراتى كوردستان و نزیكه‌ى له‌ 500 مه‌تر له‌ سه‌نته‌رى قه‌زاى ئامێدى-یه‌وه‌ دووره‌.

په‌یامنێرمان پێى راگه‌یاندین: به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه‌ به‌شێكى بەنزینخانه‌كه‌ داڕوخاوه‌ و دوو ئۆتۆمبێلى هاوڵاتیانیش تێكشاون.

وتیشى: هه‌روه‌ها بۆردومانه‌كه‌ بووه‌ته‌هۆى شكانى بۆرى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى بوونى زیانى گیانى له‌به‌رده‌ستدا نیه‌.

په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند: دواى ئه‌و بۆردومانه‌ش بۆردومانێكى دیكه‌ بۆ سه‌ر ئامانجێك له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى قه‌زاكه‌ له‌ نزیك گوندى سه‌رگه‌لێ روویداوه‌.

له‌ئێستاشدا فڕۆكه‌كانى توركیا به‌ نزمى به‌ ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا ده‌فڕن و به‌ ده‌یان ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامى سه‌ره‌كى نێوان ئامێدى و دێره‌لۆك وه‌ستاون و ناوێرن به‌ رێگاكه‌دا تێپه‌ڕبن.

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure