گه‌نجێك بە هۆکاری بەکارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر سزادرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 91‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 


دوای ده‌ستگیركردنی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان، له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ گه‌نجێكی دانیشتووی كه‌لار به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ سێ ساڵ زیندانی و پێبژماردنی ماددی سزادرا. 


عوسمان عه‌بدولكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئاسایشی گه‌رمیان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌لاره‌وه‌ گه‌نجێكی دانیشتووی شاری كه‌لار به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا كه‌ ته‌مه‌نی 26 ساڵه‌. 

وتیشی: "ئه‌و گه‌نجه‌ له‌ به‌رده‌م دادگا دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ كه‌ مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كارهێناوه‌ و به‌هۆیه‌شه‌وه‌ به‌ پێی مادده‌ی 14/2 له‌ یاسای هۆشبه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشەممە به‌ سێ ساڵ زیندانی و بڕی 100 هه‌زار دینار پێبژماردن سزادراوه‌". 

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure