لەجەژندا داهاتی گەشتیاریی سلێمانی نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار بووە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 150‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشکرای دەکات: بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە نزیکەی 103 هەزار گەشتیار روویانکردۆتە پارێزگاکە و داهاتیشیان نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار بووە.

ئارام شوانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی (ئەمڕۆ 12ی حوزەیرانی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە نزیکەی 103 هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگاکە کردوەو داهاتیشیان نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار بووە کە راستەوخۆ چووەتە بازاڕەوە.

ساڵی رابوردوو بۆ جەژنی رەمەزان نزیکەی 113 هەزار گەشتیار روویانکردە سلێمانی، شوانی روونیکردەوە: هەرچەنده ئەمساڵیش گەشتیاری باش هاتنە پارێزگای سلێمانی، بەڵام کەمبوونەوەی ئەو گەشتیارانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە چوونەتە وڵاتێکی دیکە ئەوەش حاڵەتێکی ئاساییە.

داڕشتنەوە: چ.ع

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure