هێرش كرایه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یەکی سعودیە

هەواڵ / جیهان :: 12/06/2019‌ :: 261‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

(سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی حوزه‌یران)، یه‌كه‌ی موشه‌كی یه‌مه‌ن و ئه‌نساروڵڵا هێرشێكی موشه‌كییان كردەسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی  نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بها له‌ باشوری سعودیە.


سایتی بۆرنای ئێرانی له‌ راپۆرتێكدا له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ بڵاویكرده‌وه‌: هێزی موشه‌كی یه‌مه‌ن به‌ موشه‌كێكی كروز فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بهای له‌ ناوچه‌ی عه‌سیر له‌ باشوری سعودیەی كردۆته‌ ئامانج.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌، سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كانی یه‌مه‌ن رایانگه‌یاندوه‌: موشه‌كه‌كه‌یان ئامانجه‌ دیاریكراوه‌كه‌ی پێكاوه‌وه‌ و دوای ئه‌و هێرشه‌، فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها گه‌شته‌كانی راگرتووه‌.

شاری ئه‌بها ناوه‌ندی پارێزگای عه‌سیرە له‌ باشوری سعودیە و یه‌كێكە له‌ گرنگترین شاره‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌.

داڕشتنەوە: چ.ع

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure