دواڕۆژ یەکێک لە کتێبەکانى هیگڵ بڵاودەکاتەوە

کتێبی دوارۆژ / :: 30/03/2016‌

دواڕۆژ
دەزگای دواڕۆژ بۆ روناكبیری و راگەیاندن، یەكێك كتێبەكانی هیگڵ فەیلەسوفی ئەڵمانی وەردەگێڕێتە سەر زمانی كوردی.
"ئەقڵ لە مێژوودا" ناونیشانی كتێبەكەی هیگڵە، كە ئەمڕۆ هەینی 12 ی شوباتی 2016 بە زمانی كوردی بڵاوكرایەوە.

عومەر رەسوڵ-شینكی كتێبەكەی لە زمانی فارسیەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی، كە پێنجەمین كتێبی وەرگێڕدراوی دەزگای دواڕۆژ-ە لە ماوەی چوار مانگی تەمەنی دەزگاكەدا.


دەزگای دواڕۆژ بۆ ڕوناکبیری و ڕاگەیاندن ئەم کتێبانەی تری بڵاوکردوەتەوە:

کتێبی '' ئاڵوگۆڕ'' نوسینی: د.ئیبراهیم عەلاوی ، وەرگێرانی د.شێرکۆ عەبدولا

کتێبی'' دۆلار ''نوسینی: فواد ئەلئەمیر،  وەرگێڕانی د.شێرکۆ عەبدولا

کتێبی '' کۆمەڵگەی مەدەنی '' نوسینی:گرامشی،  وەرگێڕانی  پاسار شێرکۆ

کتێبی ''ڕەگ و ڕیشەی سیاسەت '' نوسینی: فۆکۆیاما، وەرگێڕانی ئاوات سوڵتان


چاوەڕوان بن بەم زوانە کتێبی ''بەنگکێشەکان'' بڵاودەکەینەوە لە نوسینی بیرنارد لویس و وەرگێڕانی د.شێرکۆ عەبدولا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure