ژان-پۆل سارتر پێشنیاری "وێنەی داگیرکراو"مان بۆ دەکات

کتێبی دوارۆژ / :: 14/01/2020‌

دواڕۆژ


کتێبی "وێنەی داگیرکراو" نوێترین بەرهەمی وەرگێڕدراوی دەزگای دواڕۆژە بۆ روناکبیری و راگەیاندن، کە لە نووسینی ئەلبێر مێمی-ەو لە فەڕەنسییەوە خالید سلێمان کردوویەتی بە کوردی و لە ئێستادا لە کتێبخانەکاندا دەستدەکەوێت.


کتێبەکە ژان-پۆل سارتر پێشەکی بۆ نووسیوە و لە بەشێکی پێشەکییەکیدا دەڵێت: "ئێمەی خەڵکی میترۆپۆل یان شارە گەورەکان. ئەزموونی داگیرکەرمان نییە و خاکی سوتاوی ئەفریقا لە چاوی ئەوەوە دەبینین یان لەوە ئاگر زیاتر هیچ نابینین".

سارتر دەشڵێت: "بۆ ئەو کەسانەی کە ئەمە بێزاریان دەکات و لە روویان دادەمێنێت، پێشنیاری خوێندنەوەی کتێبی "وێنەی داگیرکراو" دەکەم کە دوای وێنەی داگیرکەر دێت".

 

                         "ئەم کتێبە هەندێک حەقیقەتی بە‌هێز دادەمەزرێنێت

                        ئەویش ئەوەیە کە نەکۆڵۆنی باش و نەخراپیش لە ئارادا نین"
                                                                      ژان-پۆل سارتر

 

‌                    

کتێبەکە ‌ له ‌كاتی شه‌ڕی جه‌زائیردا نووسراوە، له‌گه‌ڵ هه‌ستی شه‌شه‌مدا وه‌سفێكی وردی ڕه‌فتاری داگیرکەر و داگیرکراو ده‌كات،‌ لەگەڵ ئه‌و درامایه‌ی داگیرکەر بە داگیرکراوەوە گرێده‌دات، دەگمەن بوو. له‌ تابلۆی ڕه‌ق وته‌قی دوانه‌ییه‌وه‌، ئەم کتێبە ئه‌وه‌ پوخت ده‌كاتەوه‌ كه‌ كۆڵۆنیالیزم جگه‌ له‌ تێكدان و زەوتکردنی سه‌ربه‌خۆیی داگیرکراو، ده‌روازه‌یه‌كی بۆ كۆڵۆنیكردن نه‌بوو. گیانی ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ رادیكاڵه‌، ته‌نانه‌ت بۆ چه‌په‌كانیش وه‌ك وڕێنه‌ ده‌هاته‌ پێشچاو. گۆڤارێكی هه‌فتانه‌ی پاریسی به‌ ترسه‌وه‌ ده‌نووسێت "پیرۆزبایی له‌ خۆمان ده‌كه‌ین كه‌ سه‌ركرده‌كانی گه‌لانی داگیرکراو مرۆڤی كردار بن نه‌ك فه‌یله‌سوف. بورقێبه‌، محه‌مه‌دی پێنجه‌م، هوفوێت - بوانی، عه‌لال الفاسی له‌گه‌ڵ گه‌لانی خۆیاندا زمانێكی تریان هه‌ڵبژارد، ئه‌مه‌ش چه‌مكێكی تره‌."

 

                      "هێزی ئەم تێکستە بەشێوەیەکی ژێنێتێک و

                               تا ڕادەیەک لە فەزیڵەی راستییەوە لە دایکبوو"

 

نووسەری کتێبەکە لە پێشەکی کتێبەکەیدا دەڵێت: "به‌كورتیه‌كه‌ی، من لیستی حیسابی مه‌رجه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی داگیرکراوم خسته‌ ئه‌ستۆی خۆم. له‌ بنه‌ڕه‌تیشدا بۆ تێگه‌یشتن بوو له‌ خودی خۆم و پێگه‌كه‌‌م له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌دا له‌ چاوی ئه‌وی تره‌وه"‌.

 

                                      "کۆڵۆنیكردن وه‌ك چۆن داگیرکراو دروست ده‌كات‌
                                                          ئاوهاش داگیرکەر دروست ده‌كات‌"

دەشڵێت: "ئه‌و ڕاستیانه‌ی له‌ منداڵییه‌وه‌ به‌سه‌رم بردن، كه‌ زۆرجار ناگونجاو و دژبه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ون، له‌ حه‌وتوانه‌یه‌كی دینامیكیدا خۆیان ڕێكده‌خه‌ن. داگیرکەر چۆن ده‌یتوانی له‌ یه‌ك كاتدا كرێكاره‌كانی چاره‌سه‌ر بكات و به‌شێوه‌یه‌كی وه‌رزیش هێڕش بكاته‌ سه‌ر جه‌ماوه‌ری داگیرکراو؟ چۆن داگیرکراو له‌یه‌ك كاتدا ده‌یتوانی دڵڕه‌قانه‌ خۆی ڕه‌تبكاته‌وه‌و داخوازی زیاده‌ڕۆیشی هه‌بێت؟ چۆن ده‌یتوانی ڕقی له‌ داگیرکەر بێته‌وه‌و پێشی سه‌رسام بێت؟ پێویستم به‌وه‌بوو كه‌ سنوورێك بۆ فه‌وزای بیرو هه‌سته‌كانم دابنێم و هه‌روه‌ها ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕه‌فتاره‌كانم. به‌خوگرتن و په‌روه‌رده‌كردنیش، له‌سه‌رم بوو ئه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو بكه‌م و بۆ مه‌ودایه‌كی دووریش بێت، دوای ده‌ره‌نجامه‌كان بكه‌وم".








  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure