دواڕۆژ به‌رگى دووه‌مى كتێبێكى فۆكۆیاما بڵاوده‌كاته‌وه‌

کتێبی دوارۆژ / :: 24/01/2018‌

دواڕۆژ
ده‌زگاى دواڕۆژ بۆ روناكبیرى و راگه‌یاندن به‌رگى دووه‌مى كتێبێكى فرانسیس فۆکۆیامای بیرمەندی ئەمریکی وەردەگێڕێتە سەر زمانی کوردی.


(سیستمى سیاسى و داڕمانى سیاسى.. له‌ شۆڕشى پیشه‌سازییه‌وه‌ بۆ به‌جیهانیكردنى دیموكراسى) ناونیشانى كتێبه‌كه‌یه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگاى دواڕۆژه‌وه‌ له‌ دوو توێى 922 لاپه‌ڕه‌دا بڵاوكرایه‌وه‌.

ئاوات ئەحمەد سوڵتان کتێبەکەی له‌ ئینگلیزییه‌وه‌ وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.

له‌ به‌شى یه‌كه‌مى كتێبه‌كه‌یدا ئه‌و بیرمه‌نده‌ باس له‌ (ده‌وڵه‌ت) و په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كان و ره‌هه‌نده‌كانى په‌ره‌سه‌ندن و گرفت و ئاسته‌نگه‌كانى وه‌ك بیرۆكراسى و گه‌نده‌ڵى ده‌كات، له‌ به‌شى دووه‌مدا دێته‌ سه‌ر باسى (دامه‌زراوه‌ بیانیه‌كان) و چه‌ند وڵاتێكى ئه‌فریقى وه‌ك نمونه‌ ده‌هێنێته‌وه‌، به‌شى سێیه‌م باسى (دیموكراسیه‌ت) و له‌ به‌شى چواره‌م و كۆتایى ئه‌م به‌رگه‌شدا تاوتوێى (داڕمانى سیاسى) و سه‌ربه‌خۆیى و پاشكۆیه‌تى و سیستمى سیاسى ده‌كات.

پێشتر له‌ 24ى كانونى دووه‌مى 2016 دواڕۆژ به‌رگى یه‌كه‌مى كتێبه‌كه‌ى له‌ژێر ناوى "رەگوڕیشەی سیستمی سیاسی .. لە سەردەمە پێش مرۆییەکانەوە تا شۆڕشی فەڕەنسا" لە دوو توێی 720 لاپەڕەدا بە زمانی کوردی بڵاوكرده‌وه‌.

فرانسیس فۆکۆیاما بیرمەندی ئەمریکی لە ساڵی 1952 لە شیکاگۆ لەدایکبووە، لە بوارەکانی زانستی سیاسی و ئابووریی سیاسی دا دەنوسێت و بە کتێبی "کۆتایی مێژوو و دوایین مرۆڤ" لە ساڵی 1992 دا ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure