دواڕۆژ (مه‌سه‌له‌ى كورد له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ نهێنییه‌كانى بریتانیادا) بڵاوده‌كاته‌وه‌

کتێبی دوارۆژ / :: 02/01/2017‌

دواڕۆژ
دەزگای دواڕۆژ بۆ روناكبیری و راگەیاندن، كتێبێكی نوێی وەرگێردراوی چاپكرد بەناوی (ساڵانى 1960-1965ى مه‌سه‌له‌ى كورد له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ نهێنییه‌كانى بریتانیادا) كه‌ به‌ قه‌باره‌یه‌كى مام ناوه‌ند و له‌ دوتوێى 502 لاپه‌ڕه‌دا كه‌وته‌ بەر دیدەی خوێنەران.


ئەم كتێبە نوێیە (ره‌زوان حه‌سه‌ن) له‌ ئینگلیزییه‌وه‌ كردوویه‌تى به‌ كوردى و (د. شێركۆ عەبدوڵا) پێداچوونه‌وه‌ى بۆ كردووه‌.

له‌ پێشه‌كى كتێبه‌كه‌دا فاروق مه‌لا مسته‌فا، دامه‌زرێنه‌رى ده‌زگاى دواڕۆژ نوسیویه‌تى، "زۆر ده‌مێكه‌ پڕۆژه‌ى وه‌رگێڕان و چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبه‌ هه‌ڵبژارده‌كان به‌ نرخێكى ره‌مزیى یه‌كێك بووه‌ له‌ ئاواته‌ گه‌وره‌كانم بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌رچاوه‌ى رۆشنبیرى و فیكرى و زانستى بۆ خوێنه‌رى كورد".

ئاماژه‌شیداوه‌، "خۆشبه‌ختانه‌ له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵى ته‌مه‌نى ده‌زگاى دواڕۆژدا زنجیره‌یه‌ك كتێبى دانسقه‌ و به‌نرخ خراونه‌ته‌ به‌رده‌ست ئێوه‌ى به‌ڕێز كه‌ درێژكراوه‌ى هه‌وڵه‌كانى پێشوومانه‌ له‌ ساڵانى نه‌وه‌ده‌كاندا و پڕۆژه‌یه‌كى هێمن و درێژخایه‌ن ده‌بێت".

كتێبه‌كه‌ زنجیرە 12ی كتێبه‌ وەرگێردراوه‌كانی دەزگای دواڕۆژە كە لە ماوەی رابردووی تەمەنیدا چاپ و بڵاویبكاتەوە.




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure