ده‌زگای دواڕۆژ پڕفرۆشترین كتێبی جیهان بڵاوده‌كاته‌وه‌

کتێبی دوارۆژ / :: 11/08/2016‌


دواڕۆژ
هونه‌ری بیركردنه‌وه‌ی روون، ناوی كتێبێكی دیكه‌ی ده‌زگای دواڕۆژ بۆ روناكبیری و راگه‌یاندن-ه‌ كه‌ له‌لایه‌ن  رۆلف دوبڵی-ی سویسریه‌وه‌ نووسراوه‌ و پاسار شێركۆ له‌ زمانی ئینگلیزییه‌وه‌ كردویه‌تی به‌ كوردیی.


ئه‌م كتێبه‌، كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان پڕفرۆشترینه‌، كتێبێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌بێت بڕیاری گرنگ بده‌ن. هه‌روه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌ و روون و چاوه‌ڕواننه‌كراو، هه‌م له‌ شوێنی كار و هه‌م له‌ ماڵیشه‌وه‌، شێوازی بیركردنه‌وه‌ ده‌گۆڕێت، چونكه‌ زیاتر له‌ 99 هه‌ڵه‌ی مه‌عریفیی باسكردووه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستییانه‌ شیكردنه‌وه‌ی بۆ كردوون. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵكو به‌ نموونه‌وه‌ چۆنیه‌تی خۆلێلادان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یانی باسكردووه‌ كه‌ ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان په‌یڕه‌وبكرێت.

رۆلف دوبڵی له‌ هونه‌ری بیركردنه‌وه‌ی رووندا- ئه‌و راستیه‌مان بۆ روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر رێگه‌ی راست نه‌دۆزینه‌وه‌ ناتوانین بڕیاری راست بده‌ین، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌ڵه‌ مه‌عریفیه‌كان بدۆزینه‌وه‌ و ده‌ستنیشانیان بكه‌ین له‌پێناو رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنیان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی.

ناوه‌رۆكی ئه‌م (هونه‌ری بیركردنه‌وه‌ی روون)ه‌، ده‌ره‌نجامی ئه‌و راستیانه‌یه‌ كه‌ نووسه‌ر و رۆماننووس و بزنسمانی سویسرایی ( رۆلف دوبڵی) پێیگه‌یشتووه‌ بۆ ناسین و شیكردنه‌وه‌ و وردبوونه‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌ مه‌عریفیه‌كانی بیركردنه‌وه‌ له‌ مرۆڤدا، به‌ ئامانجی چاره‌سه‌رێكی زانستیانه‌یان.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure