دوو چاپكراوی دەزگای دواڕۆژ لە رۆژنامەیەكدا

کتێبی دوارۆژ / :: 30/03/2016‌

دواڕۆژ:
بەسەردێڕی ( هیگڵ، لە دواڕۆژدا) و لە لاپەڕە (یەك)ی پاشكۆی (سێبەر و سایە) ژمارە 6923 ی رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، رۆژی سیشەممە رێكەوتی 15/3/2016 دا، یەكیك لە بەرهەمەكانی دەزگای دواڕۆژ بۆ روناكبیری و راگەیاندن، بڵاوكراوەتەوە كە بریتییە لە كتێبی (ئەقڵ لە مێژوودا).

رۆژنامەكە نووسیویەتی (دەزگای دواڕۆژ بۆ روناكبیری و راگەیاندن یەكێك لە كتێبەكانی هیگڵ فەیلەسوفی ئەڵمانی وەردەگێڕێتە سەر زمانی كوردی."ئەقڵ لە مێژوودا" ناونیشانی كتێبەكەی هیگڵە، كە عومەر رەسوڵ شینكی كتێبەكەی لە فارسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی،ئەمەیش پێنجەمین كتێبی وەرگێڕدراوی دەزگای دواڕۆژ-ە لە ماوەی چوار مانگی تەمەنی دەزگاكەدا).

هەر لەهەمان پاشكۆی هەمان ژمارەی رۆژنامەی كوردستانی نوێ و لە لاپەڕە 4 دا، كتێبێكی دیكەی دەزگای دواڕۆژ بۆ روناكبیری و راگەیاندن بڵاوكراوەتەوە و رۆژنامەكە ناونیشانی (كتێبە نوێكەی فۆكۆیاما بەكوردی) ی داوەتێ‌. تێدا دەنووسێت (دەزگای دواڕۆژ بۆ روناكبیی و راگەیاندن، یەكێك لە نوێترین كتێبەكانی فرانسیس فۆكۆیامای بیرمەندی ئەمریكی وەردەگێڕێتە سەر زمانی كوردی.... كتێبەكەی فۆكۆیاما بەناونیشانی "رەگوڕیشەی سیستمی سیاسی لەسەردەمە پێش مرۆییەكانەوە تا شۆڕشی فەرەنسا"یە... لەدووتوێی 720 لاپەڕەدا لەلایەن ئاوات ئەحمەد سوڵتان ەوە كراوەتە كوردی).

سێبەر و سایە، دووتوێیەكی هەفتانەی كوردستانی نوێیە تایبەت بە كەلتور، رۆژانی سێشەممە بڵاودەبێتەوە.




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure