بۆیه‌ ئیمانم به‌ ده‌نگدان نى یه‌

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 1 هەفتە

(1)مه‌سئوله‌كه‌مان سه‌یرى زۆر خۆشه‌
من ئه‌ڵێم نێره‌، ئه‌ڵێ بیدۆشه‌
به‌ هیچ مه‌بده‌ئێك بڕوام نه‌ماوه‌
كه‌چى پێم ئه‌ڵێ راكه‌، تێكۆشه‌
     *****
(2)به‌رچایى فه‌قیر چا و كولێره‌یه‌
قه‌رار به‌ده‌ستیش ئه‌و بێ خێره‌یه‌
ئه‌وان ئیسراحه‌ت، هیچ خه‌میان نى یه‌
شه‌ڕ و بایكۆتیش هه‌ر بۆ ئێره‌یه‌
     ***** 
(3)خه‌یاڵى مه‌جنون زوڵفى له‌یلایه‌
هى میلـله‌ت شه‌وى بێ كاره‌بایه‌
سه‌د جار ئێران و توران ته‌ى بكه‌ین
كلیلى به‌ختمان هه‌ر له‌ به‌غدایه‌
     ***** 
(4)ترافیك زه‌رد و به‌رده‌ممان پیكاپ
ئه‌ملا داعش و ئه‌ولا پیاو خراپ
بۆیه‌ ئیمانم به‌ ده‌نگدان نى یه‌
یان حه‌نان دێنێ یان دۆناڵد ترامپ
     ***** 

(5)خۆشترین خه‌به‌ر ده‌نگۆى مه‌عاشه‌
ده‌ستى كورد ئه‌مڕۆ له‌ جێ ى مه‌قاشه‌
بۆیه‌ دواڕۆژى گه‌وره‌ و بچوكمان
یان به‌حرى ئیجه‌ یاخود ئینعاشه‌

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure