ئەوەی لە 2017 دا روودەدات

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 2 هەفتە

سەرچاوە: شەرقولئەوسەت
وەرگێڕان: لوقمان محەمەد رەشید

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بە پێشبینیەكانی ساڵی 2016 ی خۆمدا چوومەوە و بینیم كە بەشێكی زۆریان روویانداوە و بەشێكی دیكەیان بەتایبەت ئەوانەیان كە پەیوەندییان بەسیاسەتەوە هەیە روویاننەداوە. ئێستا ئیتر كاتی دووبارە هەوڵدانە. لێرەدا كۆمەڵێك پێشبینی خۆمتان بۆ ساڵی 2017 دەخەمەڕوو دەربارەی هەندێك بابەتی جاد و هەندێك بابەتی ئاسایی جۆراوجۆر. هەروەها پێشبینیی سێ‌ بڕیاریش لە ساڵی تازەدا دەكەم كە هەموو هەوڵێكی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی بە هاوكاریی خوێنەرە دڵسۆزەكانم جێبەجێیان بكەم. كەواتە با زیاتر لەسەری نەڕۆین و دەستپێبكەین.

ئەمەی كە پێیدەڵێن شەڕی نوێی سارد لە نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و روسیادا بەردەوام دەبێت و لە ساڵی یەكەمی سەرۆكایەتیی دۆناڵد ترەمپ-دا پەرەدەسێنێ‌، چونكە هۆكارە بنەڕەتیەكەی هۆكاری شەخسی نین بەڵكو جیۆسیاسین. ترەمپ هەموان تووشی سەرسامبوون دەكات، تەنانەت خۆیشی، ئەویش بەهۆی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیادا سەرەڕای ئەو سزایانەی كە سەرۆك باراك ئۆباما لە كۆتایی مانگی كانونی یەكەمدا رایگەیاند و هیچ سەرسوڕمانێكی ئەوتۆی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیای لێنەكەوتەوە.

هەر ئەوەندەی كە ترەمپ سەرۆكایەتی وەرگرت ، ئیتر چەپەكان دەكەونە دەرخستنی لایەنە باشەكانی حكومەتی سنووردار و بەتایبەتیش كۆت و بەندە توندە دەستوریەكان لەسەر پەیڕەكردنی دەسەڵاتی سەربەخۆی فەراهەمكراوی بەرپرسی جێبەجێكار. لە گۆڕانكاریەكی تریشدا، چەپەكان پێشوازی لە دەسەڵاتی كۆمپانیاكان دەكەن بەو خەسڵەتەی كە چاودێریی بەسەر حكومەتەوە دەكەن.
توانەوەی بەستەڵەكی دەریای جەمسەری باكور بەردەوام دەبێت. ئەوەبوو رووپۆشی بەفرین گەیشتە كەمترین سنووری خۆی لە مانگی ئەیلولدا و ساڵانەیش كەمتر دەبێتەوە. ئەوانەیش كە سكاڵای ئەم دیاردەیە دەكەن، هۆكاری دیكە بۆ ئەم رووداوە دێننەوە جگە لە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، لەسەر حەقیشن بەڵام هیچكام لە پێشنیارەكانیان نابنە ئەو گریمانەیەی كە دەڵێت هۆكارەكە قەتیسبوونی گەرمیی گۆی زەوییە.
تیپی (نیو ئینگلاند باتریۆس) خولی (تۆم پرادی ریڤینگ) تەواو دەكات بە دۆڕانی تیپی (دالاس كاوبوێز) لە یاریی كۆتایی خولی تۆپی پێی ئەمریكادا. راستە من هەموو ساڵێك هەڵیاندەبژێرم بەڵام سوورم لەسەر ئەمە.
تووڕەیی بەرامبەر بە كۆچ وادەكات كە مەحاڵ بێت كۆنگرێسی زۆرینە كۆماری، بتوانێت فراوانكردنەوەی پێویستی بەرنامەی فیزای (ئێچ-1 بی) پەسەند بكات كە تایبەتە بەو كرێكارانەی شارەزایی و لێوەشاوەییەكی زۆریان هەیە. لەلایەكی تریشەوە تێكڕای دەركردنی ئەوانەی بەشێوەیەكی نایاسایی لە ویلایەتە یەكگرتووەكاندان جیاوازیەكی ئەوتۆی نابێت لەو ئاستەی كە بۆی دانراوە.
دراوی ئەلیكترۆنی بەردەوام دەبێت لە هەڵكشانەكەی و لە مانگەكانی یەكەمی ساڵی 2017 دا نرخەكەی بەرزتر دەبێتەوە، بەڵام لەگەڵ هەستكردنی وەبەرهێنەران بە دابەزینی ئاستی تێچووی چاوەڕوانكراوی حكومەتی فیدراڵی، گەیشتنی دراوی ئەلیكترۆنی بەوپەڕی، تێدەپەڕێنین و نرخەكەی دێتەخوارەوە، ئەگەرچی ناگاتە ئاستەكانی ساڵی 2015 ی.
دوا هەوڵی راگرتنی شەڕی سوریایش شكستدێنێت، وەك رێككەوتنەكانی پێشتر، بە ئاماژەیەك لە رژێمەكەی بەشار ئەسەد و روسیای پارێزەریەوە. لەگەڵ بەردەوامیی كوشتوبڕی بێ‌ ئەنجامدا حزبییە زۆربڵێكان هەر قسەدەكەن دەربارەی لایەنی بەرپرسی ئەمە و ئەم قسە و زۆر وتنانەیش هیچ لە حاڵی سوریەكان ناگۆڕێت كە رۆژانە لێیان دەمرێت.
كۆماریەكانیش، سەرەڕای هەموو وتارەكانیان، یەكگرتوو نابن دەربارەی دووبارە داڕشتنەوەیەكی ماقووڵی یاسای چاودێریی هەژاری. ناڵێم بیرۆكەی باشتر نایەنە گۆڕێ‌ بەڵام دەڵێم حزبی كۆماری لەسەر هیچكامیان یەكدەنگ و یەكگرتوو نابێت. ئەگەرچی هیچ یاسادانانێكی نوێ‌ گۆڕانكارییەكی گەورە ناخاتەوە، بۆیە سەرانی كۆنگرێس پرۆسەی (هەڵوەشاندنەوە)یەكی سەركەوتوانە رادەگەیەنن. هەروەها لێشاوی ئەو گەنجانەی كە فێركردنێكی باش فێركراون، بۆ دیترۆیت، زیاتر دەبێت ئەمەیش بەگوێرەی راپۆتی زانایانی دانیشتوان. 
بە پێی ئەوەی كە فیلمی (جەنگی ئەستێرەكان: بەشی هەشتەم) لە ساڵی 2017-2018 بەدەستیدێنێت، دەچێتە لیستی ئەو فیلمانەوە كە ئەم ساڵ دەكەونە ریزی پێشەوەی پەنجەرەكانی بلیتفرۆشانەوە. كۆتاییە پاڵەوانانە درامییەكەی، كە فیلیمسازەكان بۆ  شازادە لیا ئۆرگانا-یان داناوە و كاری فیشەر رۆڵەكەی دەبینێت، هەروا رەمەكی نابێت، بەڵكو هەموو رووداوەكانی چیرۆكەكەی بە شێوەیەكی گەورە جوڵاندووە.
ژمارەی ئەو دادگایانەیش زیاد دەبن كە حوكم دەدەن لەسەر نادەستوریی نووسینگەی پاراستنی دارایی بۆ بەكاربەر، بەم پەیكەرەی ئێستایەوە. كۆمارییەكانیش دامەزراندنی دەستەیەكی نوێ‌ رەتدەكەنەوە كە بەهەمان ئەرك هەستێت لەگەڵ ملكەچبوون بۆ بنەمای لێكجیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان. ئەمەیش دەبێتە هۆی ئەوەی كە پارەی پێویست نەدرێت بۆ بەكارخستنی نوسینگەی پاراستنی دارایی بەكاربەر. دیموكراتەكانیش دەڵێن پرۆسەی پاراستنی بەكاربەران پەكخراوە بێ‌ ئەوەی ئاماژە بەوە بكەن كە ئەوان دەیانتوانی هەر لەسەرەتاوە ئەم كارە بەشێوەیەكی باشتر ئەنجامبدەن، كەچی بڕیاری خۆیاندا و بە رێگەیەكی هەڵە كردیان، ئەگەرچی ژمارەیەكی زۆری مامۆستایانی یاساناس كە هاوسۆزیان بوون، هۆشدارییشیان دابوونێ‌ بەڵام گوێیان پێنەدا.
ئەلیسۆن ئید دەبێتە یەكەم پاڵێوراو  كە دۆناڵد ترەمپ پێشنیاری دەكات بۆ سەرۆكایەتی دادگای باڵا.
تیپی (سان ئەنتۆنیۆ سبیرز)، شارەزایان سەرسام دەكات و لە خولی ئەمریكای یاریی باسكەدا سەردەكەوێت.
ئەوەی سەرەوە پێشبینیەكانم بوون بۆ ساڵی 2017، ئیتر دەبینین بزانین دێنەدی یان نا.
بڕیارەكانیشم لەمساڵدا ئەمانەن:
1ـ وەك مامۆستا و رێنیشاندەرم سارگۆد مارشاڵ دەڵێت، گوێ‌ بەقسەی خەڵكی نادەم هەتا هەڵدەبژێردرێت و ئینجا بزانم كە ئاخۆ دەتوانم كاری لەگەڵدا بكەم. بەم گیانەوە عەقڵی خۆم بەكراوەیی و گەشبینیەوە دەهێڵمەوە لەگەڵ سەرەتای ماوەی سەرۆكایەتیەكەی ترەمپ-دا. هەروەها هیچ حوكمێكی پێشوەختە نادەم و بڕیارمداوە ئەوەی لە توانامدایە بیكەم بۆ پشتگوێخستنی هەرچییەك كە دەیڵێن و چاوەڕێ‌ بم بۆ ئەوەی كە بەڕاستی دەیكات.
2ـ ئەو قسەیەی كە دەڵێت ئێمە زۆر زیاتر لە سكشت و سەرنەكەوتنەكانمانەوە فێردەبین وەك لە سەركەوتنەكانمانەوە، قسەیەكی دووبارەیە و لەسەری راهاتووین، بەڵام زۆر راستە. لەبەر ئەوەی لە نووسیندا پەلەمكرد هەڵەیەكی گەورەم كرد لە ستوونەكەی هەفتەی رابردوومدا، خوێنەرانێكی زۆر سەرنجی منیان بەلایدا راكێشا، هەندێك بەشێوەیەكی گونجاو و هەندێكیشیان بە شێوەیەكی ناشیرین. بەڵام سەرەڕای هەوڵە وردەكانم دڵنیام كە لە ساڵی 2017 دا هەڵەی زۆری دیكە دەكەم بۆیە بڕیارم داوە لە هەموویانەوە فێرببم.
3ـ رۆماننووس ریچارد ئادامز كە هەفتەی پێشوو كۆچی دوایی كرد، دەنووسێت:"ئاو بۆ هەموومان پێویستە، بەڵام تاڤگە ئەو بایەخەی نییە، لەگەڵ ئەوەیشدا شێوەیەكە لە شێوە سروشتییە جوانەكان". ئەم وەرگرتنە لە (وۆتەر شیپ داون)ەكەی ئادامزەوە، خۆی لەخۆیدا نەخشاندنێكی رازاوەیە و ئەو رۆمانەیە كە داوادەكەم بخوێنرێتەوە. بڕیارمدا لە ساڵی 2017 دا هەندێك كات لە بەدواداگەڕانی تاڤگەكاندا بەسەربەرم.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure