چه‌ند كاتژمێرێك لاشه‌ى منداڵه‌كه‌ى له‌باوه‌شگرت و به‌ شه‌قامه‌كاندا ڕۆیشت

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 7119‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ:
له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڤیدۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه‌، تیایدا پیاوێكى هیندى لاشه‌ى منداڵه‌كه‌ى به‌باوه‌شه‌وه‌یه‌ و به‌پێ به‌ شه‌قامه‌كاندا ده‌ڕوات بۆئه‌وه‌ى بیبات بۆ ئه‌و شوێنه‌ى لاشه‌كه‌ى لێده‌نێژێت.


ئه‌و پیاوه‌ى له‌ ڤیدیۆكه‌دایه‌ ناوى غانى دیباره‌. دواى ئه‌وه‌ى كچه‌كه‌ى به‌ نه‌خۆشى له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات، له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌ بۆ گۆڕستان كه‌ دوورى نێوانیان 15 كیلۆمه‌تره‌، به‌ باوه‌ش لاشه‌ى كچه‌كه‌ى ده‌بات بۆئه‌وه‌ى بینێژێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى پاره‌ى پێنییه‌ بیدات به‌ ئۆتۆمبێلى گواستنه‌وه‌ى لاشه‌ى مردوو تا لاشه‌ى كچه‌كه‌ى بۆ بگوێزێته‌وه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure