ببینە پاڵەوانەکانی درامای "عەشقی شێتانە" پێش به‌ناوبانگبوون شێوەیان چۆن بووە؟

دراما و سینەما :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 69567‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: دراما

دواڕۆژ،  زێدان سوبحی
بڵاوبوونەوەی وێنە کۆنەکانی پاڵەوانانی درامایی "عەشقی شێتانە" لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بینەرەکانی ئەم درامایەیان توشی سەرسوڕمانکردووە.


عەشقی شێتانە کەلە ئێستادا لە چەندین وڵاتی جیهان بەخشدەکرێت و ملیۆنەها بینەری هەیە و ئەکتەرەکانیشیان ناوبانگێکی گەورەیان بەدەستهێناوە، بڵاوبۆنەوەی وێنەی کۆن  و پێش بەناوبانگ بوونیان هەمووانی تۆشی شۆککرد کە ئەو کات وەک ئێستا ئەوەندە ناسراو نەبوون، هاوکات زۆربەیان لەلایەن بینەرەکانیانەوە بەوە تومەتبارکران کە دوای بەدەستهێنانی پارە و ناوبانگ نەشتەرگەری جوانکاریان ئەنجامداوە و بە تەواوی خۆیان گۆڕیووە، ئه‌مه‌ لە کاتێکدا بەشێک لە بەتەمەنەکانی ئەم زنجیرەیە لە گەنجیه‌تی خۆیاندا سەرنجراکێش دیار بوون.

درامای عەشقی شێتانە کە لە تورکیا بەرهەمدەهێنرێت، لە دەرهێنانی (هیلال ساراڵ)ە و بەرهەمی کۆمپانیایی (ئای یاپام)ە، 45 ئەڵقەی لێی پەخشکراوە لە کەناڵی ستاری تورکی و هەریەکە لە ئەکتەران (بوراک، ناسلیهان، کان، هازاڵ، مێلیسا، زێرین، کورشات) تیایدا بەشدارن.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure