وێنە: باڵای ئەم دوو کچە توشی سەرسوڕمانت دەکات

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 40643‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
دایکێکی تەمەن ٣٣ ساڵ خاوەنی دوو کچە گەورەکەیان تەمەنی ١١ ساڵەو درێژی باڵای ١٧٣ سانتیمەترە، بچکۆلەکەیان ٣ ساڵەو درێژی باڵای ١١٨ سانتیمەترە.

لە چاوپێکەوتنێکی دایکی هەردوو کچەکە بۆ ڕۆژنامەی (میرەری بریتانی) باس لەوە دەکات کە کچەکانی بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو لە هاوتەمەنەکانی خۆیان باڵایان بەرزترە و خاوەنی جەستەیەکی بەهێز و تەندروستن.
لە درێژەی باسەکەی دایکی هەردوو کچەکە باسی لەوە کرد لە کاتی لە دایکبوونی هەردوو کچەکەیدا هیچ گرفتێکی نەبوە و باڵاو کێشیان ئاسایی بوە، پاش لە دایکبوونیان بە ڕێژەیەکی بەرچاو گەورەبوون و باڵایان زیادیکردوە.
باڵای هەردوو کچەکە گرفتی زۆری بۆ دایکی منداڵەکان دروستکردوە و ناچار بوە کە چەندین شتی ژنانیان فێربکات بۆ خۆپاراستنیان لە جیهانی دەرەوە و ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسییەکان

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure