نێچیرڤان بارزانی: هێدی شاعیر گوێی راكێشام

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 77576‌ جار بینراوە
dwarozh


 

دواڕۆژ
لەمیانی بەڕێوەچوونی یادی چلەی ماتەمینی (خالیدی حوسامی) ناسراو بە هێدی شاعیر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەرگوزشتەیەكی خۆی لەگەڵ ئەو شاعیرە گێڕایەوە.

نێچیرڤان بارزانی لەوبارەیەوە رایگەیاند، لەسەردەمێكدا گەنج بووە، بەهۆی ئەوەی كارێكی نەشاوی كردووە و بەدڵی هێدی شاعیر نەبووە، گوێی راكێشراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هێدی شاعیر بانگی كردم و پێی وتم "ئەگەر لە منداڵیدا دوو جار گوێم رابكێشایتایە و دوو زلــلەم لێبایتایە، ئاوات نەدەكرد".

بارزانی وتیشی "لەگەڵ تووڕەبوونەكەیدا دوو زلـلەی لێداوم و زۆر بەتوندیش گوێی راكێشام"، باسی ئەوەشیکرد، ئەوان بەوشێوەیە پابەندی قسەكانی هێدی شاعیر بوون و وەك مامی خۆیان سەیریان كردووە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure