خواردنەوەی كحول واتلێدەكات هەست بە برسییەتی بكەیت

تەندروستی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 714‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ:
لە ئەنجامی توێژینەوەیەكی زانستی دەركەوتووە كە خواردنەوەی كحول وا دەكات مرۆڤ زیاتر هەست بە برسێتی بكات و ئیشتیهای خواردن زیاددەكات، لە تاقیكردنەوەیەكدا دەركەوت كە لە دوای خواردنەوەی كحول مێشك ئاماژەی برسییەتی بۆ لەش دەنێرێت.


ئەو كەسانەی كحول دەخۆنەوە ڕێژەیەكی زیاتر لە كەسانی ئاسایی دەخۆن لە كاتێكدا خواردنەوە كحولییەكان خۆیان بڕێكی زۆر كالۆرییان تێدایە و دەبنە هۆی زیادبوونی كێش، هەستكردن بە برسییەتیش لە دوای خواردنەوە كحولییەكان وادەكات بڕێكی زیاتر خواردن بخۆیت و ئەمەش وادەكات كێشت زیاد بكات.

پرۆفیسۆر لان گیلمۆر لەمبارەیەوە دەڵێت " كحول بەرپرسە لە زیادبوونی مەترسی 60 نەخۆشی، ئەو كەسانەی خواردنەوە كحولییەكان دەخۆنەوە خۆیان دەخەنە مەترسییەكی زیاترەوە كاتێك زیادەڕەوی لە خواردنیشدا دەكەن و ئاگاداری جۆری خواردنەكانیان نابن".
 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure